کوردستانی
دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم شوێنە ئایینییەکان لە "مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگە و هەموو شوێنە ئاینیەکانی دیکە" لە رۆژی پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021 تاوەکو رۆژی شەممە 10ی نیسانی 2021 پێش ھاتنی مانگی رەمەزان دابخرێن.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێکەوتی 30ی ئاداری 2021 لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتییانی ئازیز و خۆشەویست, بڕیار درا:
سەرجەم شوێنە ئایینییەکان لە "مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگە و هەموو شوێنە ئاینیەکانی دیکە" لە رۆژی پێنجشەممە 1ی نیسانی 2021 تاوەکو رۆژی شەممە 10ی نیسانی 2021 پێش ھاتنی مانگی رەمەزان دابخرێن و رێگە بە ھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی دیکە کە ماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئایینەکانی دیکە دەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتییانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.
س.س