کوردستانی
قایمقامی هەولێر: دۆخکە هه‌ستیاره، بەڵام مه‌ترسیدار نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت "بارودۆخه‌که چه‌ند خراپ بێت ئه‌وه‌نده بڕیاره‌کان توندتر ده‌بێت" و دەشڵێت "هه‌موو بڕیارێک که‌ده‌درێت دوای گوێگرتن له راپۆرتی ته‌ندروستی دەردەچێت".
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و ئەندامی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات "هه‌موو بڕیارێک که ده‌درێت دوای گوێگرتن له‌ڕاپۆرتی ته‌ندروستییه، لایه‌نی ته‌ندروستی واقیعه‌که روونده‌کاته‌وه هه‌موو بڕیاره‌کانیش په‌یوه‌ستن به‌واقیعی ته‌ندروستی ئایا چۆنه"
ئاماژەبەوەش دەکات "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ئارام بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاره‌کان سوکتر دەبن، بەڵام بارودۆخه‌که چه‌ند خراپ بێت ئه‌وه‌نده بڕیاره‌کان توندتر ده‌بێت بۆیه له‌سه‌ر کات و ساتی ئه‌وکات ده‌وه‌ستێت له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیارانه دوو رۆژی دیکە سوک بکرێت و له‌وانه‌شه گران بکرێت".
"بێگومان ناتوانین بڵێین دۆخه‌که مه‌ترسیداره، به‌ڵام دۆخێکی هه‌ستیاره پێویسته ئاگاداری خۆمان بین، ئاگاداری ده‌وروبه‌رمان بین رێکاره‌کانی خۆپارێزی پێویسته جێبه‌جێ بکرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی که دراوه پێویسته جێبه‌جێ بکرێت وه‌کو خۆی چ له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه چ له‌لایه‌ن لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هاوکاربن به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ناگه‌ینه دۆخێکی مه‌ترسیدار" نەبەز عەبدولحەمید قسەی بۆ دەنگی ئەمەریکا کردووە
ک. ر