کوردستانی

"بڕیارى داخستنى مزگه‌وته‌كان بۆ ماوه‌ى 10 رۆژه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بڕیارى داخستنى مزگه‌وته‌كان بۆ ماوه‌ى 10 رۆژه‌"

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قسه‌یكردووه‌و دڵنیایی ئه‌وه‌یداوه‌ كه‌ مانگى ره‌مه‌زان مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، له‌لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبووینەوە، پاش گفتوگۆ و را گۆڕینەوە، جەنابییان دڵنیایی بە بەندە دا کە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان بە رووی نوێژخوێنانی خۆشەویستدا دەکرێنەوە".

ده‌شڵێت "ئەم بڕیاری داخستنە کە لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە دەرچووە کاتییەو لە 1ى نیسان تاوه‌كو 10ى نیسانه‌، واتە تەنها بۆ ماوه‌ى 10 رۆژە و سەرجەم مزگەوتەکان دەتوانن لەم 10 رۆژەدا ئامادەسازی باش بکەن بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان".

دوێنێ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به ‌بڕیارێك داخستنى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ئاینییه‌كانى راگه‌یاند و له‌نێویشیاندا مزگه‌وته‌كان.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan