کوردستانی

فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كه‌ن بكرێن به‌ هه‌میشه‌یی

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كه‌ن بكرێن به‌ هه‌میشه‌یی

مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانیان كردووه‌، داواده‌كه‌ن بكرێن به‌ هه‌میشه‌یی.

نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، له‌ رێگه‌ى راگه‌یه‌ندراوێكه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن "بەڕێزان زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەک تەنیا ماوەی یاسایی خۆمان تەواوکردووە، بەڵکو ساڵانی خزمەتمان لە نێوان (4 - 15) ساڵدایە و تا ئێستا نەکراوینەتە هەمیشەیی".

راشیده‌گه‌یه‌نن "هاوکات وێڕای پیرۆزباییمان لە جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عیراق، رایدەگەیەنین کە هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بە هەمیشەییکردنمان و داواکارین لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی 2021ی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بودجەی گشتیی عیراق و بەر لە رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بڕگەیەکدا بچەسپێت".

هاوکات فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێمى كوردستان، هۆشداریش دەده‌ن "لە ئەگەری پشتگوێخستنی داوا رەواکەمان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت بە بەرپرس دەزانین و ناڕەزایی 29 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کە هەریەکەیان لە خێزانێکی زەحمەتکێش و هەژاری ئەم وڵاتەوە هاتوون، رووبەڕووی سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی حکومەت دەبێتەوە بۆیە داوای بڕیاری بەپەلە و جددی دەکەین لەوبارەیەوە".

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan