کوردستانی
"داعش تواناى كۆنترۆڵكردنى گوندێكیشى نه‌ماوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هەردی عوسمان
به‌رپرسێكى ئاسایش له ناوچه سنورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق ئاشكرایده‌كات، داعش تواناى كۆنتڕۆڵكردنى هیچ ناوچه‌یه‌كى نه‌ماوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هێزه كوردییه‌كان و سوپاى عیراق ته‌نها له چوارچێوه‌ى زانیاریدایه.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كوڵه‌جۆى سه‌ر به قه‌زاى كفرى، به مه‌ودا میدیاى وت "داعش له ناحیه‌ى كوڵه‌جۆ و ده‌ورووبه‌رى خانه‌قین توانایه‌كى ئه‌وتۆى نییه ته‌نانه‌ت گوندێكیش كۆنتڕۆڵ بكات".
وتیشى "داعش ته‌نها چالاكى پارتیزانییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن كه بوونیان هه‌یه و ماون، ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌می چه‌كداریان هه‌یه و به‌شێوه‌ى په‌رته‌وازه له ناوچه‌كه‌دا بڵاون".
سه‌باره‌ت به بوونى په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌وان و سوپاى عیراق، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كوڵه‌جۆ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "په‌یوه‌ندییه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌ى پێدانى زانیاریدایه‌و نه‌چووه‌ته ئاستى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش بۆ كۆتایی هێنان به چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسایش، ئاشكراشیكرد "پێشتر داعش سوودى له بۆشایی ئه‌منى ده‌بینى، به‌ڵام ئێستا بۆشاییه ئه‌منییه‌كان كه‌من و ناتوانن به ئاسانى خۆیان رێكبخه‌نه‌وه".