کوردستانی

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌، سوپاسى پشوو درێژى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌، سوپاسى پشوو درێژى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات


مه‌ودا میدیا 

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ پشوو درێژییان به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان و ده‌ڵێت، ماف و شایسته‌ داراییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ نافه‌وتێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، رایگه‌یاند "سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، لەپشوو درێژییان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا." 

راشیگه‌یاند "پێشمەرگە قارەمانەکان دڵنیادەکەمەوە، چۆن بەڵێنماندا، کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و کۆی شایستە داراییەکانیشیان دەستەبەر کراوە".

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌، دووپاتیدەکاته‌وه‌ "ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆمان دەزانین، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ دروستکردنی هێزێکی سەربازییانەی یەکگرتووی نیشتمانیانەی سەربەخۆ".

ئاشكراشیكرد "هەوڵەکانمان بەردەوامە و لەداهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین".

هـ.ع




Qaiwan
Qaiwan