کوردستانی
له كه‌مپێكى ئاواره‌كان 80 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ له رۆژئاواى كوردستان بڵاویكرده‌وه، کەمپەینی "بۆ مرۆڤایەتی و ئاسایش"، کە لەلایەن هێزەکانیانه‌وە بۆ پاککردنەوەی کامپی هۆل لە خانەکانی داعش دەستی پێکردووە، كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنێك هێنا كه ماوه‌ی پێنج رۆژ بوو ده‌ستی پێكردبوو تیایدا نزیكه‌ی 80 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌كه‌دا، هاتووه "ئه‌مڕۆ رۆژى پێنجه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوو له كامپى هۆل له رۆژئاوای كوردستان كه به‌شى شه‌شه‌م و هه‌شته‌مى كامپه‌كه‌ى گرته‌وه، له‌لایه‌ن هێزى باكور و رۆژئاوای سوریا دا ئه‌نجامدرا".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ده‌ستگیركراون، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاشكرایكردووه "له‌ماوه‌ى رۆژانى ئۆپه‌راسیۆنى كامپى هۆل دا زیاتر له 80 چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركراون كه به‌رپرسى باڵاى داعشى تیابووه‌و له كه‌مپه‌كه خۆى حه‌شارداوه".
به‌پێى ئاماره‌كان، زیاتر له 10 هه‌زار خێزانى چه‌كدارانى داعش له نێو كه‌مپی هۆل له رۆژئاوای كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن و له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاواى كوردستانه‌وه ئه‌منییه‌تی كامپه‌كه ده‌پارێزرێت.
هـ.ع