کوردستانی
شیروان میرزا: له بودجه‌ى گشتيى عيراق پاره بۆ ماده‌ى 140 ته‌رخانكراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هه‌ردى عوسمان
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاشكرایده‌كات، له بودجه‌ى گشتیی عيراق پاره بۆ ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ته‌رخانكراوه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات پاره‌ش بۆ پرۆژه‌كانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان خه‌رجده‌كرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له بودجه‌ى گشتیى عیراق پاره بۆ ماده‌ى 140 ته‌رخانكراوه، له‌ناوچه‌كانیش هه‌ر شوێنێك به‌جیا له "موناقه‌له" واته له گواستنه‌وه‌ى پاره هه‌ر شوێنه‌و بڕێك پاره‌ى بۆ ته‌رخانكراوه".
راشیگه‌یاند "بۆ ئه‌مساڵ بڕی پاره‌كه له 12 ملیار دیناره‌وه زیادكراوه بۆ 25 ملیار دینار بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه به ماده‌ى 140 ناسراوه و ئه‌و پاره به‌ته‌نها تایبه‌ته به‌و مادده‌یه و بۆ پرۆژه‌كانی نییه".
ئاشكراشیكرد "پاره‌ى پێویست بۆ پرۆژه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى كه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانى خۆیان".
ماده‌ى 140 ماده‌یه‌كى ده‌ستوورى عیراقه كه چاره‌سه‌رى گونجاوى تێدایه بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ماده ده‌ستوورییه جێبه‌جێنه‌كراوه كه خاڵى دیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
ساڵانه‌ش به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كان كه له سه‌رده‌مى به‌عسدا هێنراون بۆ كه‌ركوك بۆ شوێنه كۆنه‌كانى خۆیان، وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و خێزانه كوردانه‌ى كه له‌و شاره ده‌ركراون پاره ته‌رخانده‌كرێت.