کوردستانی
سلێمانى، هه‌ڵمه‌تى داخستنى شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پاش بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆ داخستنى شوێنه گشتییه‌كان و گه‌شتیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ستیكرد به داخستنى ئه‌و شوێنانه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندی سلێمانى، ئاشكرایكرد "له كاتژمێر 9ى ئه‌مشه‌وه‌وه به‌پێى رێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، ده‌بێت شوێنه گشتییه‌كان و رێستۆرانت و چێشتخانه و شوێنه‌كانى دیكه دابخرێن، ئه‌مشه‌ویش له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ست به داخستنیان كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لایڤ میوزیك، نێرگه‌له‌كێشان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، له‌گه‌ڵ پرسه و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌موو كاته‌كاندا".
جه‌ختیشیكرده‌وه "له‌كاتى پابه‌ندنه‌بوونى شوێنه‌كان به رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ى سه‌رپێچییان بۆ ده‌كرێت به‌پێى ئه‌و سزایانه‌ى كه دیاریكراوه".
به‌پێى رێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، له‌ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت له كاتژمێر 9ى شه‌وه‌وه تاوه‌كو 6ى به‌یانى شوێنه گشتییه‌كان و رێستۆرانت و چێشتخانه و شوێنه‌كانى دیكه دابخرێن.
هـ.ع