کوردستانی
داواكارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى گشتيى حه‌ج و عه‌مره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت گه‌شتی عه‌مره ریكبخه‌ن، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی كۆمپانیاكانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عه‌مرە دەکەین ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمییان هەیە و دەیانەوێ بۆ ئەمساڵ گەشتی عه‌مرە ئەنجام بدەن، تاوەکو رۆژی سێشەممە رێکەوتی 13ى نيسانى2021، سەردانی بەرێوەبەرایەتيی گشتيی حەج و عه‌مرە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی کۆمپانیاکەیان و کڕینی تەندەر".
ئاشكراشیكردووه "دوای تێپەربوونی ئەو وادەیە رێگە بە هیچ کۆمپانیا و کەسێک نادرێت بەدەر لە رێنماییە فەرمییەکان ریکلام لە میدیاکان و سوشیاڵ میدیادا بکەن، هەر کۆمپانیا و کەسێک ئەم کارە بکات رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوەو گەشتی حەج و عومرەى بە یەکجاری لێ قەدەغە دەکرێت" .
هـ.ع