کوردستانی
شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە ماسک ببەستن بە نەبەستنی ماسک بڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد لە بەیانی ژمارە (12)ی ساڵی 2021 و لە خاڵی سیازدەیەمدا هاتووە شۆفێری ئوتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسک، بە پێچەوانەوە بڕی (20000) بیست هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک، شۆفێر وەک پێبژاردن بڕی سزاکە دەدات".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وەک لایەنی جێبەجێکار ئەم بڕیارە جێبەجێدەکات و لە 1ی نیسانی 2021 تا 3ی نیسانی 2021 رێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک لە دوای ئەو ماوەیە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت".
س.س
س.س