کوردستانی
ژمارەیەک گەڕەک بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی شکانی بۆری هێڵی سەرەکی وێستگەی ئاوی ئیفراز 3 بۆ ماوەیەکی کاتی ژمارەیەک گەڕەک بێ ئاو دەبن.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر هاتووە "ئەمڕۆ هەینی 2ی نیسانی 2021 کاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆری هێڵی سەرەکی وێستگەی ئاوی ئیفراز 3 شکا و بە ناچاری وێستگەی ئیفرازی 3 وەستێندرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوشاریانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی دابین کردنی ئاو رادەوستێت، تکایە هاوکارمان بن لە دەستگرتن بە ئاوەوە".
س.س