عیراقی

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک تیرۆرست کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک تیرۆرست کوژران
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنەکانی ئاسایشی عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ هەینی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی هێرشێکی ئاسمانییان لە ناوچەی وادی ئەلسەرساری پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا دوو تیرۆرست کوژراوە.

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنەکانی ئاسایشی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 2ی نیسانی 2021 بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی وادی ئەلسەرساری پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا کە بووە هۆی وێرانکردنی دوو ئەشکەوت و کوژرانی دوو تیرۆریست".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی مەتیبێجە ئەنجامدا، کە لە ئەنجامدا کە ئەمەش بووە هۆی شڵەژانی تیرۆرستان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان