کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون
مەودا میدیا- 

بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سماقوڵی - ھەولێر لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی 2ی نیسانی 2021 رووداوێکـی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی سماقوڵی - ھەولێر حەوت برینداری لێکەوتەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە "بریندارەکان شوفێرێکی پیاو و شەش سەرنشینن کە ھەموویان لە رەگەزی مێن برینەکانیان سووکە، بەھۆی سوڕانەوەی ھەڵە ئەم رووداوە روویداوە".

س،س
Qaiwan
Qaiwan