کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵمەتێک بۆ نە‌ھێشتنی دیاردە‌ی لە‌شفرۆشی لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری سلێمانی روونکردنەوە دەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شە‌وی رابردوو ھە‌ینی 1ی نیسانی 2021 ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان دە‌ستپێكرد بۆ نە‌ھێشتنی دیاردە‌ی لە‌شفrۆشی لە‌ یە‌كێك لە ‌ناوچە‌كانی سلێمانی لە‌سە‌ر داوای زۆرێك لە‌ ھاوڵاتییانی ئە‌و گە‌ڕە‌كە‌ی كە‌ دیاردە‌‌كە‌ی تێدا زۆر ببوو و ببووە‌ ھۆی بێزار كردنیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە‌ش وە‌ك پیشە و ئە‌ركی ھە‌میشە‌ییمان و لە‌پێناو سە‌قامگيرى و چونە‌ بە‌دە‌م داواكاری ھاوڵاتیان، ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان ئە‌نجامدا تە‌نھا بۆ نە‌ھێشتنی ئە‌و دیاردە‌یە‌ و مە‌بە‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی تر نە‌بووە‌ بۆ ئاگاداری ھە‌موو لایە‌ك".

س.س
Qaiwan
Qaiwan