کوردستانی
مەسرور بارزانی لەبارەی بودجەوە چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرکردە سیاسییەکانی عیراق و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵییەوە کرد و سوپاسی کردن کە پشتگیریی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقیان کردووە.
سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا، لەوانە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، هادی عامری سەرۆکی ئیئتیلافی فەتح، خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربي)، ئەحمەد جبوری (ئەبو مازن) ئەمینداری گشتی پارتی الجماهیر".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو پەیوەندییانەدا سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی ئەو سەرکردە سیاسییانەی کرد لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی و هیوای خواست تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور".
ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتریش پەیوەندی بە هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ موستەفا کازمی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و سوپاسی کردن بۆ پشتیوانییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە و بڕگەکانی تایبەت بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".
س.س