کوردستانی
54 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە 54 چێشتخانە و کافتریا و چایخانە و فرۆشگەی مەی فرۆشتنیان بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داخستووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "قایمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر بە ھەماھەنگی سەرۆکایەتیی شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی گەشتوگوزار، لە ھەڵمەتێکی بەرفراواندا لەناو شاری ھەولێر (54) چێشتخانە و کافتریا و چایخانە و فرۆشگەی مەی فرۆشتنیان بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داخست".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەپێی بەیانی ژمارە (12)ی ساڵی2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕگەی ھەشتەم و راگەیەندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نێرگەلەکێشان لە تەواوی رێستورانت و کافی و یانەکان بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بۆیە لێرەوە جارێکی تر ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە، پابەندی بڕیار و رێنماییەکان بن، بە پێچەوانەوە ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر و شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک ھەفتە دادەخرێت و سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت".
س.س