گێتی

هێرشکرایە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشکرایە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

پۆلیسی کۆنگرێس لە ئەمەریکا ئاشکرایکردووە کە دوێنێ ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە ناو کۆمەڵێک پۆلیسی پارێزەری کۆنگرێسدا لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە، هەروەها دواتر تۆمەتبارەکە کوژراوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وگاندانا بیتمان، بەرپرسی پۆلیسی کۆنگرێس رایگەیاند " دوێنێ هەینی 2ی نیسانی 2021 ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە ناو کۆمەڵێک پۆلیسی پارێزەری بینای کۆنگرێسدا لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دواتر تۆمەتبارەکە لەکاتی دابەزینی لە ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن پۆلیسی کۆنگرێسەوە کوژراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

بەپێی ئەو زانیاریانەبێت کە میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، هێرشبەرەکە ناوی "نوح گرینی"یە و تەمەنی 25 ساڵە، هەروەها گرین لە ئیندیانا دەژی، هەر بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان بێت ئەو گەنجە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی کە شوێنکەوتووی "نەتەوەی ئیسلام" بووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان