کوردستانی
لە رووداوێکدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی بە دوو پیادەدا دەکێشیت کە باوک و کوڕ بوون، لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو هەینی 2ی نیسانی 2021 کاتژمێر 11:30ی خولەک لە گوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە دوو پیادە کە باوک و کوڕێک بوون و لەتەنیشتی رێگەیەک دەڕۆیشتن دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای ئەوە پیکابەکە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بە پیکابێکی دیکەی وەستاو لە جۆری دێر زیانی مادی بە ئەویش گەیاند ئینجا وەستا"، ئەوەشی خستەڕوو "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

س.س