کوردستانی
هەفتەی داهاتوو بڕە پارەیەک خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق بڕی شەش ملیار و 500 دیناری دیکە بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئاماژە بەوەشدەکات هەوڵدەدەن لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە بکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند رۆژێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە کە حکومەتی عیراق بڕی 130 ملیار دیناری دیکە بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرج دەکات، لەو بڕە شەش ملیار و 500 دیناری بۆ هەرێمی کوردستانە".
باسی لەوەکرد "لەو شەش ملیار و 500 دینارە دوو ملیار و 500 دیناری بۆ شاری سلێمانییە و دوو ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەولێر و دوو ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی دهۆک خەرج دەکرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی وتی "لە سبەینێوە کە دەوام دەکرێتەوە دەست بە رێکارە ئیدارییەکان دەستپێدەکەین، بۆئەوەین لە زووترین کات رێکارەکان تەواوبکەین و پارەکە دابەش بکەین بەسەر جوتیاران".
وتیشی "دوای خهرجكردنی ئهو بڕه پارهیه، هێشتا نزیکی 79 ملیار و 454 ملیۆن دیناری پارەی ساڵی 2020ی گەنمی جوتیارانی ههرێمى کوردستان لهلای حکومەتی عیراق دهمێنێتهوه لە کۆی 200 ملیار دینار بەرانبەر بە 390 هەزار تۆن گەنم".
س.س