کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی رایدەگەیەنێت مووچەی مووچەخۆران لە پێشینەی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئاماژە بەوەشدەکات جارێ دەبێت بزانن حکومەتی عیراق چەند پارەمان بۆ دەنێرێت.
رێباز حەملان، یاریدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی رووداو راگەیاندووە "مووچەی مووچەخۆران لە پێشینەی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
لەبارەی کۆتایهێنان بە لێبڕینی مووچە رێباز حەملان وتی "جارێ دەبێت بزانین حکومەتی عیراق چەند پارەمان بۆ دەنێرێت، یاخود ئاڵوگۆڕی نێوان وەزارەتی دارایی و سامانە سرووشتییەکان دەگەنە چ ژمارەیەک، هەروەها لەگەڵ ئەو پارەیەی کە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت، بەوانەدا بۆمان دەردەکەوێت دەتوانین لێبڕین نەهێڵین، بەڵام ناتوانم ئێستا بە دڵنیاییەوە بیڵێم تاوەکو ئەو کاتەی ئەو ژمارانە یەکلاییببنەوە".
وتیشی "بەپێی پێویستی و بوونی میلاک دامەزراندن بەردەوام دەبێت و کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کەرتە تایبەتییەکان جێگە بکەنەوە، مەرج نییە هەموو دەرچووەکان لە دامەزراوە حکومییەکان دابمەزرێن".
س.س