جیهانی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی ئێستای عیراق بەھۆی میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئاڵۆزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی ئێستای عیراق بەھۆی میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئاڵۆزە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت دۆخی ئێستای عیراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە ئاماژەی بەوەشکردەوە حکومەتی عیراق دەبێت ئەرکەکانی بەجێبهنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "دۆخی ئێستای عیراق بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوە ئاڵۆزە و لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە 14 جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عیراق".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژە بەوەش کردووە "تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە".

لە بەیاننامەکەدا داواش لە حكومەتی عێراق دەكات "ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان