کوردستانی
ئەگەر هەیە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رابگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، ئاماژە بەوەشدەکات بەشێک لە کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لە راگەیەندراوێکدا دکتۆر نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند "بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادیکردووە، تەنیا دوێنێ 14 تووشبووی کۆرۆنا بەهۆی خراپی بارودۆخیان لە نەخۆشخانە داخڵکراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە ئەگەر ئامارەکان زیاتر بەرزببنەوە، ئەوا داوا لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک دەکەین قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رابگەیەنن".
س.س
س.س