کوردستانی
ئەمەریکا نیگەرانە لە دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان لە شاری سلێمانی لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی پیشاندا لە بەرانبەر ئەو کارە.
ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021 لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی پیشاندا لە بەرانبەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانی شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە.
هەر لە تویتەکەدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا نووسیویەتی "ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێریی رووداوەکانی سلێمانی دەکەین کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن".
ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی پێنجشەممەی رابردوو ئاسایشی سلێمانی لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازیان دەستپێکرد و ژمارەیەک هاوڕەگەزخوازیان دەستگیرکرد.
س.س