کوردستانی

هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیی و قوباد تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیی و قوباد تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌و مەسەلەی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عيراق و جێگیرکردنی پشکی کورد لەو بودجەیەدا گفتوگۆى له‌باره‌وه‌كرا.

لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌ "لەگەڵ هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی و کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ناوچەی گەشتیاریی مێرگەپانی شاری سلێمانی سەردانی د. بەرهەم ئە‌‌حمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقمان کرد". 

ئاشكراشیكرد "لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوا پێشهاتە سیاسیی و ئابورییەکانی عيراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت مەسەلەی پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عيراق و جێگیرکردنی پشکی کورد لەو بودجەیەدا."

لاهور شێخ جه‌نگى، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "سوپاسی هەوڵ و هەنگاوەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵحمان کرد کە رۆڵێکی نیشتیمانیی و یەکلاکەرەوەی بینی لە لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای گشتیی بودجەی عيراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیەدا". 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری، دوپاتمان کردەوە کە پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی ئیستیقراریی ئابووری و کۆتاییهێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و مووچەخۆرانی گرتبوو".

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan