کوردستانی

رێكاره‌كانى كۆرۆنا مه‌شقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رانه‌گرتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكاره‌كانى كۆرۆنا مه‌شقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رانه‌گرتووه‌

مه‌ودا میدیا-

مه‌شق و راهێنانه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو خۆى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و رێكاره‌كانى خۆپارێزى له‌ كۆرۆنا كاریگه‌رى نه‌كردووه‌ته‌سه‌رى.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان، رایگه‌یاند "ساڵانه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ مه‌شق ‌و راهێنان به‌لیواكانی پێشمه‌رگه‌ داده‌رێژێت، له‌ئێستادا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و پێشمه‌رگه‌ له‌مه‌شق‌ و راهێنان به‌رده‌وامه"‌.

راشیگه‌یاند "رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه ‌له‌ هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنان به ‌پێشمه‌رگه‌، پڕۆسه‌كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

لیوا قاره‌مان، ئاشكراشیكرد "له‌كاتی ئێستادا مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی ناوخۆن و  سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، كه‌ پێشتر و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كراون".

هـ.ع




Qaiwan
Qaiwan