کوردستانی

سه‌میر هه‌ورامى: حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌میر هه‌ورامى: حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌مپه‌ری قورس له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند نییه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێبكات.

سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند " رێککەوتنەکەی نێوان هەرێمى كوردستان و بەغدا لەلایەن هەموو کوتلە سیاسییەکانى عیراقه‌وه‌ رەزامەندی لەسەر دراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت".

راشیگه‌یاند "رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لەمپەری قورسی لەبەردەمدا نییە تا جێبەجێ نەکرێت" وتیشى "حكومه‌تى هەرێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنى ریككه‌وتنه‌كه‌ ئامادەیە".

به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌غدا كه‌ له‌ بودجه‌دا جێگه‌ى كراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه‌ به‌ نرخى سۆمۆ بداته‌ حكومه‌تى ناوه‌ند له‌گه‌ڵ له‌شێك له‌ داهاتی ناوخۆ، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تى عیراقى مانگانه‌ بودجه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan