گێتی
ته‌رمى مۆمیاكراوى پاشا و شاژنه‌كان له میسر ده‌گوێزرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021، له قاهیرەى پایته‌ختى میسر، پرۆسەی گواستنەوەی ته‌رمى مۆمیاكراوى 18 پاشا و چوار شاژن کە زۆرینەیان پاشای دەوڵەتی مۆدێرنى میسرى سه‌رده‌مى فیرعه‌ونه‌كانن، لە مۆزەخانەی میسر لە مەیدانی تەحریر لە ناوەڕاستی قاهیرەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتمانيی شارستانيی میسر لە فوستات، نزیکەی پێنج کیلۆمەتر بەرەو باشووری رۆژهەڵات، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی دیزاینکراو گواسترانه‌وه.
زاهی هاواس، شوێنەوارناسى میسری، ئاشكرایكرد "هەر مۆمیایەک لە کەپسولێکی تایبەت دادەنرێ کە پڕبوو لە نایترۆجین، بۆ ئەوەی سەلامەتی خۆی مسۆگەر بکات، کەپسولەکان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دادەنرێ کە بۆ هەڵگرتنیان دیزاین کراون، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى بگه‌نه شوێنى مه‌به‌ست".
ئەوەشی وت "مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه مۆمیاكراوه‌كان ئه‌وه‌یه میسر دەیەوێت مۆمیاکان له‌و مۆزه‌خانه‌یه نمایش بکات".
کۆنترین ئەم مۆمیایانە مۆمیای سینۆن را تاعە ، دوا پاشای بنەماڵەی حەڤدەیەم کە لە سەدەی 16یه‌م دا فەرمانڕەوایی دەکرد، هەروەها گواستنه‌وه‌كه مومیاکانی رەمسێسی دووەم و ئەحمس و نێفەرتەریش دەگرێتەوە.
مۆمیاكردن، پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆزه كه له میسرى سه‌رده‌مى فیرعه‌ونه‌كان، بۆ ته‌رمى ئه‌و پاشا و شاژنانه كراون كه مردوون، هه‌ریه‌كێك له‌وان كه مردوون مۆمیاكراون و هه‌زاران ساڵه ته‌رمه‌كان ماونه‌ته‌وه‌و به‌ته‌واوى له‌ناونه‌چوون، شوێنه‌وارناسان لە ساڵی 1871ى زاینى بۆ یه‌كه‌مجار ته‌رمى مومیاكراویان له میسر دۆزیوەته‌وە.
هـ.ع