عیراقی
عیراق، له 18 ساڵدا زیاتر له دوو هه‌زار فتواى ته‌كفیرى ده‌ركراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دواى پرۆسه‌ى ئازادیى عیراقه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار فتواى ته‌كفیرى له‌لایه‌ن مه‌زهه‌به‌كانى عیراقه‌وه ده‌ركراوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتى بوونه‌ته قوربانى.
جەبار مەعمووری، سەرۆکی لقی یەکێتیی زانایانی مسوڵمان لە عیراق، رایگه‌یاند "عیراقییەکان باجى قورسیان بەبۆنەی بیری توندڕەویی ئایینیەوە داوە و ئەنجامەکەشی دەرکرانی زیاتر لە 2 هەزار و 500 فتوای تەکفیری بووە کە دەیان هەزار خەڵکی سڤیلی کردووەتە قوربانی".
مەعمووری، باسى له‌وه‌شكرد "عیراقییەکان زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە لەجیهان بوونەتە قوربانی بیرى توندڕەوی".
له عیراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌زهه‌بى شیعه و سوننه‌ى تیادا ده‌ژى، به درێژایی مێژوو خه‌ڵكى وڵاته‌كه باجى ململانێى نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به‌یان داوه، هه‌روه‌ك كاریگه‌رى به‌رچاویشى له‌سه‌ر لایه‌نى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیى ژیانى تاكى عیراقى هه‌یه.
هـ.ع