کوردستانی

مەودا میدیا کات و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا کات و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

کارەکانی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتایی هاتووە ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی سەرکرادیەتیی یەکێتییش دەڵێت "رۆژی چوارشەممە سەبارەت بە گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر پەیڕەوکە کۆدەبینەوە". 

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکرادیەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی رۆژی چوارشەممە 29ی کانونی دووەمی 2020 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم کۆبوونەوەیە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتییە گفتوگۆ لەسەر ئەو پەیڕەویە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە کراوە".

سەبارەت بە دیاریکردنی سەرۆک و جێگری یەکێتی چاوڕەش وتی "لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەکرێت و جارێ نازانرێت کێ دەبێتە سەرۆک و چەند جێگری دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هەیە بە یەک کۆبوونەوە گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تەواو نەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت بۆ داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدەین".  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان