گێتی
لە وڵاتێکی دراوسێی عیراق هەوڵی کودەتا درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی2021، سەرچاوە ئەمنییەکانی ئوردن دەستگیرکردنی شەریف حەسەن بن زید و بەسیم ئیبراهیم عەواد و چەند کەسی تریان راگەیاند لە خێزانی شاهانەی ئوردن، بە هۆکاری تێکدانی ئەمنییەتی وڵات.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، "ئەو بابەتە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرس، هاوکات هیچ وردەکارییەکی تر لەسەر سروشتی ئەو هۆکارە ئەمنیانە ئاشکرا نەکراوە کە بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی خێزانی شاهانە لە ئوردن".
ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، "دەستگیرکراوەکان 20 کەسن کە پەیوەندییان بە کەیسەکەوە هەیە".
هاوکات لە کۆمەڵێک سەرچاوەی هەواڵی دیکەوە ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو بەرپرسانە بەتۆمەتی کودەتا دەستگیرکراون".
ه.ع