کوردستانی

زۆرینەی فەرمانبەرانی وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم توشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆرینەی فەرمانبەرانی وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم توشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا-

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان لە وەزارەتەکە توشی کۆرۆنا بوون، ئاماژە بەوەش دەکات کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە بە ئۆنلاین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

دەشڵێت "بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لە رێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت".

هاوکات وەزارەتەکە، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ سەرجەم فەرمانبەر و مامۆستا و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت و داوای پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی دەکات.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan