کوردستانی

گۆڕانكاری له‌كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئەهلییەکاندا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكاری له‌كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئەهلییەکاندا ده‌كرێت
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ئادار دیاری کرد، ئاماژە بەوەشدەکات کاتی پێدانی کارەبا بۆ مانگی نیسان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

لە راگەیەندراوەکەی قایمقامییەتی سلێمانیدا هاتووە "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2021.4.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئادار)ی ‌به (37.75) سی و حه‌وت دینار و حه‌فتاو پێنج فلس بۆ یه‌ك کاتژمێر/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌نێوان (170) بۆ (200) سه‌عاته‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره‌ و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له ‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌‌ جیاواز ده‌بێت".

ئەوەش هاتووە "خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له ‌خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان نامێنێت و له ‌کاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ بۆ کاتژمێر (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) خولەکدا كاریان پێبكرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan