کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین ئاشکرایکرد "لە درێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوە و بازرگانی پێوەكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لەلایەن بەشی مادە هۆشبەرەكان و بە هاوكاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر لە گوندی توەسوران – سەنگەسەر/پشدەر دوو كەس دەستگیركران بەناوەكانی (ب ، خ، م) و (ح، ع، أ) كە بڕی دوو كیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (تریاك) یان پێوە گیراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە لە یاسایی (26 ی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان) پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە".
س.س