کوردستانی
دوو برا زیاتر لە 100 هەزار دۆلار بە هەڕەشە لە هاوڵاتییەک وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو برای راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بە هەڕەشە بڕی (100 هەزار دۆلار) و (60 ملیۆن دینار)یان لە ھاوڵاتییەک وەرگرتبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ر.ر.م) و (ج.ر.م) دەستگیرکرد، کە بە زەبری هەڕەشە بڕی (100 هەزار دۆلار) و (60 ملیۆن دینار)یان لە ھاوڵاتییەک وەرگرتبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە کە هەردووکیان بران، دوای ئەوەی وتەیان لێ وەرگیرا، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادان بەند کران".
س.س
س.س