کوردستانی

دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا- هەردی عوسمان

لە گەرمیان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی درا، ئیدارەی سنوورەکەش ئاشکرایدەکات تەواوی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان تەواوبوون بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2021، جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە بینای ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، سوپاسی ھەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد، کە رۆڵی ھەبوو لە چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی رێگر بوون لە پێدانی زەوی بەزیندانییانی سیاسی لە کەلار".

وتیشی "لەئێستادا ھەموو رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانمان تەواوکردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەشبکرێت، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەپێی میکانیزمی گونجاو، ژمارەی زەوی دەبەخشرێتە زیندانییانی سیاسی و دواتر زەوییەکەیان پێدەدرێت".

 ژمارەی زیندانییانی سیاسی سودمەندنەبوو لە وەرگرتنی زەوی نزیکەی 980 ھاوڵاتییە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانیش کاری تەواویکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەوییانەی کە زەویی کشتوکاڵی بوون و موڵکی بەشێک لە ھاوڵاتییان بوون کە ئێستا دەکرێن بەزەویی نیشتەجێبوون.
 
زەوی زیندانییانی سیاسیی گەرمیان لەشاری کەلار و لەسەر جادەی پشتێنەیی کەلار دەدرێت بەو زیندانییە سیاسییانە کە بەپێی رێکارەکان لێی سودمەند دەبن.

Qaiwan
Qaiwan