کوردستانی

لەسەر هاتوچۆی گەشتیاری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر هاتوچۆی گەشتیاری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا-

كونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاشکرایدەکات، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری نێوان ئێران و عیراق رووینەداوە، ئاماژە بەوەش دەکات لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک رێکارەکان بڵاودەکەنەوە.

كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "هاونیشتمانییانی ئازیزی ئێرانی و هاوڵاتییانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سنووره‌ خاكییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق رووینه‌داوه‌".

جەختیشیکردەوە "له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێكی نوێ له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێرانه‌وه‌، به‌ زووترین كات رێكاره‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت".

ماوەی نزیکەی مانگێکە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتیاری داوە، بەوهۆیەشەوە هاتوچۆی گەشتیاری بەهەموو شێوەیەک راگیراوەو سنوورەکان تەنها بۆ مەبەستی بازرگانی کراوەن.

لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دەروازەی سنووری هەیە، کە ژمارەیەکیان فەرمین و ژمارەیەکیشیان نافەرمین، ئەو سنوورانە بۆ مەبەستی گەشتیاری و بازرگانی بەکاردەهێنرێن.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan