کوردستانی
سلێمانی... قوتابخانەیەک بەهۆی کۆرۆناوە داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەگەرچی تاقیکردنەوەشی تێدایە، قوتابخانەیەکی کچان لە سلێمانی بەهۆی زۆری توشبوونی خوێندکاران بە کۆرۆنا داخرا، ئەو قوتابخانەیە ئاماژەی بەوە کردووە لەدەستپێکردنەوەی دەوام خوێندکاران ئاگادار دەکەنەوە.
ئامادەیی سلێمانیی کچان، لە رێگەی لاپەڕەی تایبەتی قوتابخانەکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە "لە ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 4ی نیسانی 2021، دەوام رادەگیرێت لە سەرجەم قۆناغەکان و تاقیکردنەوە ئەنجام نادرێت بەھۆی ھەبوونی خوێندکاری توشبوو بە کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەدەستپێکردنەوەی دەوام خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە".
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێکارەکانیدا، بڕیاری راگرتنی دەوامی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەرکرد، ئەمەش پاش ئەوەی تاقیکردنەوەکان تەواودەبن.
ه.ع