کوردستانی
لە رانیە ژنێکی تەمەن 23 ساڵ سووتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گوندێکی ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای رانییە ژنێکی تەمەن 23 ساڵ بەهۆی تەقینی سۆپا پیایدا بەشێکی زۆری جەستەی سووتا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویکردەوە "کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی نیسانی 2021، دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شکارتە ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی سوتانی مرۆڤ لە گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە قەزای رانیە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
ئاشکراشیکرد "ژنێک بەناوی (د،ر،ح) لە دایکبووی ساڵی 1998 پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتووی گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە قەزای رانیە بەهۆی گڕگرتنی زۆپای نەوت سووتاوە".
ئاماژە بەوەش کراوە "دوای ئەوەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، برینداری سووتا و بە وتەکانی خۆی دەڵێت لە کاتی تێکردنی نەوت لە زۆپا دەستبەجێ زۆپاکە گڕی گرتووە و بەو هۆیەوە سووتاوە، وە بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی رێژەی سووتاوییەکەی لەسەدا 50 بووە و بەهۆی سەختی برینەکەی برینداری سووتا و بە رێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ه.ع