کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان لەسەر دەستوور کۆبوونەوە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبوونەوەو پرسی دانانی دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەرکرا.
لە راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی نیسانی 2021، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بەسەرپەرشتیی د. رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا نەبی قه‌هوه‌چی سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆک فراکسۆنەکانى په‌رله‌مان کۆبووەوە".
ئەوەشهاتووە "له‌کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستوور و هه‌موارى یاسای هەڵبژاردنه‌كان و هەماهەنگیی زیاتری کارەکان لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا، بەگرنگییەوە باسكران و گفتوگوێ چڕ‌وپڕیان لەسه‌ر کرا".
پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد "سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان، داوا لەسەرجەم فراکسیۆنەکان کرا سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی فراكسیۆنه‌كانیان لەسەر پرسى دەستووری هەرێمی کوردستان بەپرس و راوێژ لەگەڵ حزبەکانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هەوڵبدرێت کۆدەنگییەکی تەواو لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکان بهێنرێته كایه‌وه‌و لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی".
ه.ع