کوردستانی
لەسەر دزینی چوار تۆپ وایەر پێنج کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی دزینی چوار تۆپ وایەری کارەبا لهنێو خانوویهكدا راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد، "دوای ئەوەی لە رێكەوتی 1ى نیسانى 2021، هاوڵاتییەك بەناوی ( ئ.ع.ك ) سكاڵای خۆی تۆماركرد و ئاگاداری كردینەوە كه بڕی چوار تۆپ وایەری كارهبای كەپسی لێ دزراوە لەنێو خانووهكهی لە باپشتیان - سۆران كەهێشتا تەواو نەكراوە".
باسى لهوهشكردووه "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دەستبەجێ بەڕێز دادوەریان لەم كەیسە ئاگادار كردەوە، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر دەستیان كرد بەلێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری، سەرەنجام توانرا هەمان رۆژ تۆمەتباران بناسرێن و دەستگیربكرێن دوای وەرگرتنی گوفتاریان دانیان نا بەتاوانەكەیان".
پۆلیسى سۆران، ئاماژهى بهوهشكرد "بە وتەی خۆیان چەندین تاوانی تریان ئەنجام داوە لەشوێن و كاتی جیاواز، تۆمەتباران پێنچ كەسن خەڵكی سۆرانن لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان بەند كراون".
هـ.ع