کوردستانی

تەندروستیی هەڵەبجە: هاوڵاتییان بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە نایەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەڵەبجە: هاوڵاتییان  بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە نایەن

مەودا میدیا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، رۆژ بە رۆژ ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات هاوڵاتییان و کارمەندانی تەندروستی وەک پێویست بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە نایەن.

د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا كه‌ به‌ جۆری ئینگلیزی ناسراوه‌، بڵاو بوونه‌وه‌ی سێ هێنده‌ی جۆری پێشوو خێراتره‌، بڕیارمانداوه‌ به‌ستنی ماسك بكرێته‌ ئیجباری، له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیارمانداوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌نده‌كان ده‌بێت ماسك بكه‌ن و بۆ سه‌ردانیكه‌رانیش گه‌ر ماسكی پێنه‌بێ نابێت بچێته‌ ناو دامه‌زراوه‌كه‌، گه‌ر زۆر ناچار بكرێن ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین".

 سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی ڤاكسین لە پارێزگای هەڵەبجە، راشیگەیاند "پێویسته‌ هاوڵاتییان ڤاكسین وه‌ربگرن، هاوڵاتییان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش وه‌ك پێویست به‌ده‌م وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌وه‌ نایه‌ن، كه‌ داوامان كردووه‌ له‌حزبه‌كان و رێكخراوه‌ جەماوەرییەكان هۆشیاری زیاتر بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌، سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ ئاشکرایکرد "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژماره‌ی توشبووانه‌وه‌، ئێمه‌ رێژه‌ی سه‌دی وه‌رده‌گرین، بۆ 10 نه‌خۆشی داخلبوو لە نەخۆشخانە 100 توشبوو دەكات، گه‌ر ئاماره‌كان زیاتر ببن پێشنیار بۆ وەزارەت دەكەین بۆ هەر بژاردەیەكی تر".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan