کوردستانی
هه‌رێم كه‌مال ئاغا: دەبێت حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ لێبڕین مووچه دابه‌شبكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هەردی عوسمان
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له به‌غداوه بۆ هه‌رێم دێت، به ته‌نها بۆ مووچه نییه به‌ڵكو بۆ پرۆژهكانیشه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌بێ لێبڕین مووچه دابه‌شبكات.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، بۆ مه‌ودا میدیا قسه‌یكردوو وتى "ئه‌و پاره‌یه‌ى له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێردرێت كه بڕه‌كه‌ى 11 ترلیۆن دیناره له ساڵێكدا، ئه‌و پاره‌یه به‌ته‌نها بۆ مووچه نییه به‌ڵكو بۆ ته‌واوى پرۆژه‌كانى به‌گه‌ڕخستن و وهبهرهێنانیشه".
وتیشى "ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ لێبڕین مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ى بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند".
به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند، ده‌بێت هه‌ولێر داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ بداته به‌غدا و له‌به‌رامبه‌ریشدا بودجه‌ى بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
هـ.ع