کوردستانی

بە رێگەی ئەلیکترۆنی ناوی هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە رێگەی ئەلیکترۆنی ناوی هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە ناوی ئەو کەسانە تۆماردەکات کە داوادەکەن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

لە رێگەی بانگەوازێکەوە، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک بەشێکی گرنگی رێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت".

راشیگەیاند "لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ریزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتییانی هەڵگری نەخۆشییە درێژخایەنەکان و خانەنشینان و بەساڵاچووان و هێزەکانی ئەمنی و ناوخۆ و پێشمەرگە...هتد)، بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی".

وەزارەتی تەندروستی، ئاشکراشیدەکات "هاوڵاتیان دەتوانن بە پێی رێنماییەکان و پلانی داڕێژراو خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەم لینکەی خوارەوە:
http://vac.health.digital.gov.krd/

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan