کوردستانی

ده‌زگاى مین: سه‌دا 65ى خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ مین پاككراوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌زگاى مین: سه‌دا 65ى خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ مین پاككراوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتیی كاروبارى مین له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ده‌زگاكه‌یانه‌وه‌ توانراوه‌ له‌ سه‌دا 65 ى خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس پاكبكرێنه‌وه‌.

جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگاى گشتیى كاروبارى مین له‌ هه‌رێمى كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "دەزگای مین لە پێناو پاككردنەوەی خاكی كوردستان و نەهێشتنی مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئەومەبەستە تواندراوە، نزیكەی له‌ سه‌دا 65ی خاكی پیسبووی هەرێمی كوردستان له‌ مین پاكبكرێتەوە".

راشیگه‌یاند "ملیۆنان مەتر دووجا زەوی له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگاى مین پاككراونه‌ته‌وه‌و لە ئێستادا بەكاردەهێنرێت بۆ كشتوكاڵ و پرۆژەی گەشتوگوزار وخزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری كە خۆشبەختانە هیچ مەترسییەكی لەسەر نەماوە".

سه‌رۆكى دەزگای گشتیی كاروباری مین، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "رۆژانە بەردەوامین لە پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان، ئەو مین و تەقەمەنییانەی مەترسی لەسەر رێگە و گیانی هاوڵاتییان درووستكردووە لەلایەن تیمەكانی مین پوچەڵدەكرێنەوەو لە ناودەبرێن".

هـ.ع





Qaiwan
Qaiwan