کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له شارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵیادى سه‌پاندنى ناوچه‌ى دژه فڕین دا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیكردنى بۆ گه‌لى كورد دووپاتده‌كاته‌وه.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له شارى هه‌لێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك رایگه‌یاند "لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی ناوچه‌ى ئارام، ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەرو هێڵی 36 لە عيراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتيی گەلی کورد".
كونسوڵخانه‌كه، راشیگه‌یاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دوپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عيراقی فیدڕاڵ‌دا.
له ساڵى 1991 پاش ئه‌وه‌ی له ترسی هێرشی سوپای به‌عس هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ماڵ و ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشت و روویان كرده ناوچه سنورییه‌كانی ئێران و توركیا، له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی دژه فڕینی سه‌پاند له سه‌روی هێڵی 36 و پاش ئه‌و بڕیاره‌ش هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.
هـ.ع
ئه‌م وێنه‌یه‌ش كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌نێو خه‌ڵكدان...