کوردستانی

خه‌سره‌و گۆران: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌خته‌ و ناتوانین پێشبینى بۆ داهاتوو بكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


 خه‌سره‌و گۆران: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌خته‌ و ناتوانین پێشبینى بۆ داهاتوو بكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى ده‌زگای هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌ وڵامى پرسیارێكدا كه‌ ئایا حزبه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى پێشوو كورسى په‌رله‌مانى عیراق دێنێته‌وه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌خته‌ و ناتوانن پێشبینى بۆ داهاتوو بكه‌ن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات پارتى ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌ عیراق.

خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند "وه‌ک هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، پارتی دیموکراتی کوردستان له ‌یه‌که‌م رۆژه‌وه‌ که‌ به‌غدا بڕیاری جێبه‌جێکردنی هه‌ڵبژاردنی داوه‌، ده‌ستمان به‌ ئاماده‌کاری کردووه‌، له‌ هه‌موو شوێنێكی کوردستان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین له‌ شنگال تا مه‌نده‌لی و به‌غدا و به‌دره‌ و جه‌سان و که‌رکوک به‌شدارین".

راشیگه‌یاند " رۆژى 17ى نیسان کۆتا واده‌یه‌ بۆ ناردنی ناوی کاندید و دواتر تا 1ی مانگى داهاتوو دواین واده‌یه‌ بۆ تۆماری هاوپه‌یمانی" داواشیكرد "خه‌ڵک بچنه‌ بنکه‌کانی تۆماری ده‌نگدان و ناوى خۆیان تۆمار بکه‌ن".

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌ی كورسییه‌كانی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی ئاشكرایكرد "ئێستا پارتی 26 کورسی له ‌به‌غدا هه‌یه،‌ به‌س ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌خته‌ و یاساکه‌ی نوێیه‌ و ناتوانین بۆ داهاتوو پێشبینی بکه‌ین".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عيراق  رۆژی 10ی 10ی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت، پێش ئه‌و واده‌یه‌ش په‌رله‌مانی عيراق خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

هـ.ع



Qaiwan
Qaiwan