کوردستانی

د. سەباح هەورامی: کلینکێکی راوێژکاری کۆرۆنا لە سلێمانی کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. سەباح هەورامی: کلینکێکی راوێژکاری کۆرۆنا لە سلێمانی کرایەوە

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، کلینکێکی راوێژکاری 24 کاتژمێری تایبەت بە بینینی ئەو کەسانەی نیشانەکانی کۆرۆنایان هەیە لە سلێمانی کرایەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی نیسانی 2021، کلینکی راوێژکاری شەهید هێمن 24 کاتژمێری له‌ شاری سلێمانی كرایه‌وه‌، كه‌ دەکەوێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆنی سلێمانی تەنیشت زانکۆی سلێمانی".

راشیگەیاند "داوا لە هاوڵاتییانی سلێمانی و دەورووبەری دەکەم هەرکاتێک هەستیان بە نیشانەکانی کۆرۆنا کرد پێویستیان بەوەبوو پزیشکێک بیانبینێت، دەتوانن سەردانی ئەو کلینکە بکەن لەوێ پزیشکەکان بیانبینن و پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکەن".

د. سه‌باح هه‌ورامى، ئاماژەی بەوەش کرد "بەهۆی هەڵکشانی توشبووانی کۆرۆنا رۆژ بە رۆژ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانمان فراوانتر دەکەین، هه‌روه‌ك داوا لە هاوڵاتییان دەکەین تاکە رێگە خۆپارێزی و پابەندبوونە بە رێنماییەکان".

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ ژماره‌ى توشبوون و مردن به‌ نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ندین رێنمایی ده‌ركردووه‌.

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan