کوردستانی

سلێمانى.. ژنێك ده‌ستگیركرا كه‌ دزى له‌ ماڵێك كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانى..  ژنێك ده‌ستگیركرا كه‌ دزى له‌ ماڵێك كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيى پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى ژنێكی راگه‌یاند كه‌ دزى له‌ ماڵێك كردووه‌ پێشتر كارى تیادا كردووه‌.

به‌شى راگەیاندن و پەیوەندییەكان له‌ بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرایكرد "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە 22 هەزار دۆلاری لە ماڵێك دزیبوو ."

پۆلیس ده‌ڵێت "رۆژی 23ى ئادارى 2021، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چووه‌تە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە، بۆیە گەڕان بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكردو توانرا بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی" .

پۆلیسى سلێمانى، ده‌شڵێت "تۆمەتبار (أ ، گ ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە لە رۆژی 20ی ئاداری 2021، كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لە ماڵ نین ئەم هەلەی قۆستووه‌تەوەو دزی لێكردون" .

هـ.ع



Qaiwan
Qaiwan