کوردستانی
دوا بڕیار له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه و هاوشێوه‌كانى ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ دوا بڕیار لەسەر چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەدات.
عەمید ئەسعەد كەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند "ئەمڕۆ هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاتوچۆی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی بۆچوون و پێشنیازی هاتوچۆی شارەكان لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان وەربگرێت، چونكە لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاتوچۆی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەدات".
وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، راشیگه‌یاند "دوای بڕیاری حكوومەت بۆ سەرژمێریكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان، زیاتر لە 19 هەزار ئۆتۆمبێل فۆرمیان پڕ كردووەتەوە".
عەمید ئەسعەد، ئاشكراشیكرد "وەزارەتی ناوخۆ لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دیاری دەكات، بێگومان هەر بڕیارێك بدرێت، لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا دەبێت، چونكە حكومەت مەبەستیەتی كێشەی ئەو ئۆئۆمبێلانە چارەسەر بكات".
له‌ماوه‌ى مانگى پێشوودا وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه بێسه‌ره‌تان و به مه‌لیكه ناسراون.
هـ.ع